چوارچێوەی هاوئاهەنگی: گۆڕینی شیاع سودانی بە پێویست نازانین

(0) / / ئاسیا / محەممەد شیاع سودانی


Sep 02, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی چوارچێوەی هاوئاهەنگی لایەنە سیاسییەکانی شێعە جەختیکردەوە کە ئەم لایەنانە پێداگری لە کاندیدکردنی محەممەد شیاع سودانی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەنەوە.

کازم حەیدەری ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە لایەنەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی ڕایگەیاند کە هەمووان لەوە دڵنیان ڕێگای دەربازبوونی عێراق لەم قەیران و ڕووداوانە پێکهێنانی حکومەتی نوێیە.

ناوبراو ڕایگەیاند کە تا ئێستا محەممەد شیاع سودانی کاندیدی چوارچێوەی هاوئاهەنگییە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق و گۆڕینی بە پێویست دانانرێت، لە بەر ئەوەی کە قبووڵکراوی سەرجەم لایەنەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگییە.

حەیدەری وتی کە ڕەنگە لە ڕەوتی دانوستانەکان و بە ڕەچاوکردنی دۆخی ئێستا، ڕووداوێکی نوێ بێتە پێشەوە بەڵام تا ئەم کاتە سودانی تاکە کاندیدی چوارچێوەی هاوئاهەنگییە./.