هاوپەیمانی فەتح: بە یەک مەرج کاندیدی سەرۆک وەزیران دەگۆڕین

(0) / / ئاسیا / هادی عامری


Sep 02, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی هاوپەیمانی فەتح لە لایەنەکانی سەر بە چوارچێوەی هاوئاهەنگی شێعەکان ڕایگەیاند کە بە یەک مەرج ئەگەری گۆڕینی محەممەد شیاع سودانی وەک کاندیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق هەیە.

مەحمود حەیانی وتی کە ئەگەری گۆڕینی محەممەد شیاع سودانی هەیە بە مەرجێک لایەنە سیاسییەکان لە سەر گەیشتن بە چارەسەرێکی گونجاو وتووێژ بکەن و بگەنە ڕێکەوتن.

ناوبراو وتی کە کۆبوونەوەی هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح و موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر دەتوانێت بەشێکی گەورەی قەیرانی سیاسی عێراق چارەسەر بکات.

ئەو ئەندامەی هاوپەیمانی فەتح وتی کە چوارچێوەی هاوئاهەنگی دژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە نییە بەڵام دەبێت بۆ گەیشتن بە چارەسەرەکان وتووێژ بکرێت./.