مستەفا کازمی داوای چی لە لایەنە عێراقییەکان کردووە؟

(0) / / ئاسیا / مستەفا کازمی


Sep 03, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک وەزیرانی عێراق بانگهێشتی سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی ئەم وڵاتەی کردووە بۆ کۆبوونەوەی دووەمی وتووێژی نیشتمانی.

مستەفا کازمی داوای لە سەرجەم سەرکردەی لایەنە سیاسییەکان کردووە دووشەممە لەو کۆبوونەوەدا ئامادە بن.

پێشتر کۆبوونەوەی یەکەمی لایەنە سیاسییەکانی عێراق بۆ وتووێژی نیشتمانی بە بێ ڕەوتی سەدر بەڕێوەچوو.

زیاتر لە دە مانگ بە سەر دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانیی عێراق تێپەڕ دەبێت و تا ئێستا لایەنە سیاسییەکانی ئەم وڵاتە بە کوردیشەوە لە سەر هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، دیاریکردنی کاندیدی سەرۆک وەزیران و پێکهێنانی کابینەی نوێ نەگەیشتوونەتە ڕێکەوتن./.