شاژنی بەریتانیا کۆچی دوایی کرد

(0) / / ئەورووپا / بەریتانیا


Sep 08, 2022

قەبارەی فۆنت:

شاژنە ئیلیزابێسی دووەم، شاژنی بەریتانیا ئێوارەی پێنج شەممە 8 ی ئەیلولی 2022 لە تەمەنی 96 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

خێزانی شاهانەی بەریتانیا لە هەژماری فەرمی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایانگەیاند کە شاژنە ئیلیزابێسی دووەم، شاژنی بەریتانیا لە سکۆتلاند کۆچی دوایی کردووە.

ناوبراو لە ساڵی 1952 تەختی پاشایەتی بەریتانیای گرتە دەست و یەکێک لەو کەسانە بووە کە دەستی باڵای لە گۆڕانکاری و ئەنجامدانی ڕیفۆرم لەو وڵاتەدا هەبووە.

شازادە چارڵس بووە پاشای بەریتانیا و تەمەنی 73 ساڵە و وەک جێگرەوەی دایکی ڕابەرایەتی ئەو وڵاتە دەکات./.