ئەردۆغان هەواڵی دەستبەسەرکردنی سەرکردەیەکی باڵای داعشی لە تورکیا ڕاگەیاند

(0) / / ئەورووپا / ڕەجەب تەیب ئەردۆغان


Sep 09, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری تورکیا شەوی پێنج شەممە هەواڵی دەستبەسەرکردنی سەرکردەیەکی باڵای گرووپی تیرۆریستی داعشی لە وڵاتەکەی ڕاگەیاند.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند کە یەکێک لە سەرکردە گرنگەکانی داعش لە تورکیا دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی ئەردۆغان، عەلی بەشار خەتاب غەزاڵ سەمیدعی کە لە گرووپی تیرۆریستی داعش بە ئەبوزەید یان مامۆستا زەید ناسراو بووە و لە گرنگترین سەرکردەکانی ئەم گرووپە تیرۆریستییە بووە، لە تورکیا دەستبەسەر کراوە./.