مۆسکۆ: تەنیا لە یەک ڕۆژدا 300 کەس لە هێزەکانی ئۆکرانیا کوژراون

(0) / / ئەورووپا / ڕووسیا ئۆکرانیا


Sep 12, 2022

قەبارەی فۆنت:

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند کە تەنیا لە یەک ڕۆژی شەڕ و پێکدادان لە ڕێگای " نیکلایف – کریووی ڕوگ " زیاتر لە 300 کەس لە هێزەکانی سوپای ئۆکرانیا کوژراون و هەزار کەسیش بریندار بوون.

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا هەواڵی هێرشی بەربڵاوی ئاسمانیی بۆ سەر هێزەکانی ئۆکرانیا لە ناوچەی خارکێف ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتێکی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا، تەنیا لە یەک ناوچەدا 1300 کەس لە هێزەکانی ئۆکرانیا کوژراون و بریندار بوون.

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا نەخشەیەکی بڵاو کردووەتەوە کە بە پێی ئەوەش، هێزەکانی ئەم وڵاتە لە سەرجەم ناوچەکانی خارکێف کشاونەتەوە.

سەرۆک کۆماری ئۆکرانیاش ڕایگەیاندووە کە هێزەکای وڵاتەکەی لە خارکێڤ لە ڕووی مەیدانییەوە پێشڕەوی بەرچاویان کردووە./.