بەرهەم ساڵح: دۆسیەی ئاو بەشی هەرە گرنگی ئاسایشی نیشتمانیی عێراقە

(0) / / ئاسیا / بەرهەم ساڵح


Sep 12, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند کە دۆسیەی ئاو لە ڕیزی ئەولەویاتی وڵاتەکەیدایە و بەشی هەرە گرنگ و جیانەکراوی ئاسایشی نیشتمانیی عێراقە.

بەرهەم ساڵح ڕۆژی دووشەممە لە میانەی کۆبوونەوەی لە گەڵ مەهدی ڕەشید حەمدانی وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق، سەبارەت بە ئاسایشی ئاو و کێشەکانی بەردەم ئەم وڵاتە بیر و ڕای ئاڵوگۆڕ کرد.

سەرۆک کۆماری عێراق دۆسیەی ئاوی بە بەشی جیانەکراوی ئاسایشی نیشتمانیی ئەم وڵاتە ناو برد.

ناوبراو وتی کە گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا کاریگەری زۆری لە سەر عێراق، ناوچەکە و جیهان داناوە.

بەرهەم ساڵح جەختی لە سەر ڕێکخستنی پەیوەندییەکانی ئاو لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ بە پێی ڕەچاوکردنی بەرژەوەندییەکانی هەمووان کردەوە بە بێ ئەوەی کە زیان بە عێراق بگات./.