وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی باس لە پێویستی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق دەکات

(0) / / كوردستان / ڤیان دەخیل


Sep 13, 2022

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق جەختیکردەوە کە بۆ مسۆگەربوونی داواکەی سەدر بۆ دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنەکان، پێویستە دانیشتنەکانی پەرلەمان بەڕێوە بچێت و کابیەنی نوێش پێک بێت.

ڤیان دەخیل لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا پێشبینی ئەوەیکرد کە دانیشتنەکانی پەرلەمان لە پاش ڕێوڕەسمەی چلەی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن بەڕێوە بچێت.

ناوبراو وتی: پارتی لە گەڵ ڕەوتی سەدر و هاوپەیمانی سیادە گەیشتبووە ڕێکەوتنی پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی، بەڵام لە پاش کشانەوەی سەدرییەکان لە پەرلەمان، دۆخێک هاتووەتە پێشەوە کە بەردەوامبوونی قبووڵکراو نییە.

وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی جەختیکردەوە کە بۆ بەڕێوەچوونی دووبارەی هەڵبژاردنی پێشوەختە، پێویستە دانیشتنەکانی پەرلەمان بەڕێوە بچێت و حکومەتێک بە هەموو دەسەڵاتێکەوە پێک بێت، هەروەها هەڵوەشانەوەی پەرلەمان لە لایەن پەرلەمانەوە بێت.

وتیشی کە پەیوەندییەکانی پارتی و سەدر وەک خۆی ماوەتەوە و کورد نایەوێت هۆکاری دوو جەمسەری نێوماڵی شێعە بێت.

ڤیان دەخیل وتی کە هەر حکومەتێک بە بێ ڕەوتی سەدر یان ڕەزامەندیی پێک بێت، سەرکەوتوو نابێت./.