چوارچێوەی هاوئاهەنگی پاڵپشتی تەواوی بۆ کاندیدبوونی محەممەد شیاع سودانی دووپات کردەوە

(0) / / ئاسیا / محەممەد شیاع سودانی


Sep 13, 2022

قەبارەی فۆنت:

لایەنەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی شێعەکان شەوی دووشەممە 12 ی ئەیلولی 2022 بەیاننامەیەکیان بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە بە تەواوی پابەندی بڕیاری پێشووی خۆمانین بۆ کاندیدکردنی محەممەد شیاع سودانی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق.

لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە پەیوەندی و وتوویژی چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە گەڵ لایەنە سیاسییەکانی دیکەی عێراق لە سەر پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێ گەیشتووەتە لێک تێگەیشتنی باش و بەرەوپێشچوونی زۆری هەبووە.

چوارچێوەی هاوئاهەنگی هەروەها جەختی لە سەر دەستپێکردنەوەی چالاکیی دامەزراوە دەستوورییەکان و پێکهێنانی حکومەتێک بە هەموو دەسەڵاتێکەوە کردووەتەوە./.