ئەمریکا دیسانەوە سزای بە سەر ئێراندا سەپاند

(0) / / ئەمەریکا / وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا


Sep 14, 2022

قەبارەی فۆنت:

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ناوی 10 کەس و دوو کۆمپانیای ئێرانیی خستە ڕیزی سزا و گەمارۆکانەوە.

نوێترین هەنگاوی ئەمریکا لە دژی ئێران ڕاگەێندرا. ناوی 10 کەس و دوو کۆمپانیای ئەم وڵاتە لە لایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکاوە خراوەتە ڕیزی گەمارۆکانەوە.

ئەم بڕیارەی ئەمریکا بە تۆمەتی هێرشی ئەلیکترۆنی لە لایەن ئێرانەوە بووە.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا 9 ی ئەیلولیش بە هەمان شێوە 4 کۆمپانیا و کەسێکی ئێرانیی بە تۆمەتی ڕۆڵیان لە درووستکردن و ناردنی درۆنی شەڕکەر بۆ ڕووسیا و بەکارهێنانی لە شەڕی ئۆکرانیا خستە ڕیزی سزاکانەوە./.