چوارچێوەی هاوئاهەنگی بە فەرمی داوای دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دەکات
(0) /
چوارچێوەی هاوئاهەنگی شێعەکان بە فەرمی داوایکردووە کە دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراق دەست پێبکاتەوە.
عارف حەمامی پەرلەمانتاری چوارچێوەی هاوئاهەنگی ڕایگەیاند کە 183 واژۆی پەرلەمانتاران هاوپێچی داوا فەرمییەکە کراوە بۆ دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمان.
ناوبراو وتی کە بە پێی یاسا سەرۆکی پەرلەمان دەسەڵاتی ئەوەی نییە ڕێگری لە دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکان بکات./.
تێبينيێك بنێرە: