چوارچێوەی هاوئاهەنگی کۆتا موڵەتی دایە پارتی و یەکێتی
(0) /
پاش ئەو وادەیەی کە لە لایەن چوارچێوەی هاوئاهەنگییەوە بە مەبەستی یەکلاییکردنەوەی پرسی سەرۆک کۆمار درایە پارتی و یەکێتی، هێشتا ناکۆکییەکان لە لوتکەدان و ئەو پرسە لە هەرێمی کوردستانەوە چارەسەر نەکراوە.
عەباس ئەلعامیری لە سەرکردەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی ڕایگەیاندووە کە لە دوایین کۆبوونەوەی سەرکردەکانی چوارچێوە، کۆتا موڵەت دراوەتە هەر دوو پارتی دەسەڵاتداری هەرێمی کوردستان تا دۆسیەی سەرۆک کۆمار یەکلایی بکەنەوە.
ناوبراو وتی: یان هەر دوو لایەنی کوردی لە سەر کاندیدێکی هاوبەش دەگەنە ڕێکەوتن، یان بە دوو کاندیدەوە بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمار دەکەن.
ئەو سەرکردەی چوارچێوەی هاوئاهەنگی وتی کە لە پاش یەکلاییکردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆمار، کاندیدی سەرۆک وەزیران بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ ڕادەسپێردرێت./.
تێبينيێك بنێرە: