مستەفا کازمی هۆشداری دەدات: قەیرانەکە گەورەیە

(0) / / ئاسیا / مستەفا کازمی


Sep 18, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک وەزیرانی حکومەتی کاربەڕێکەری عێراق ڕایگەیاند کە ئەم وڵاتە لە قووڵترین قەیرانی سیاسیی پاش 2033 دایە.

مستەفا کازمی لە بەیاننامەیەکدا بە بۆنەی کۆتایی ڕێوڕەسمی چلەی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن (ع) وتی کە عێراقییەکان بە پێشوازی و میوانداری لە زیارەتکاران، وانەی بەخشندەیی، ئازایەتی و بوێرییان بە جیهان دا.

ناوبراو ڕایگەیاند کە عێراقییەکان و میوانانی بەڕێزیان ساڵیادی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن (ع) و هاوەڵانیان بەرز ڕاگرت و پەیامی پشوودرێژی و گیانفیداییان بە باشترین شێواز بڵاو کردەوە.

سەرۆک وەزیرانی عێراق سوپاس سەرجەم کاربەدەستانی ڕێوڕەسمەکەی ئەمساڵی کرد بە تایبەت هێزە ئەمنییەکانی وڵاتەکەی.

لە بەیاننامەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراقدا هاتووە کە عێراقییەکان بە شێوازی کەم وێنە پێشوازییان لە ملیۆنان زیارەتکار کرد لە کاتێکدا کە وڵاتەکەیان لە قووڵترین قەیرانی سیاسیدایە و لە پاش 2003 تا ئێستاش وەها نەبووە.

مستەفا کازمی ڕایگەیاندووە کە دەبێت بۆ گەیشتن بە عێراقێکی خاوەن ئاسایش و سەقامگیری، ئەم قەیرانە چارەسەر بکرێت.

ناوبراو لە کۆتاییدا داوای لە سەرجەم لایەنە سیاسییەکان کردووە کە وانە لەم ڕێوڕەسمە گرنگە وەربگرن و کێشە و ناکۆکییەکانی نێوانیان چارەسەر بکەن./.