سەرکردەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی بە ئامادەبوونی شیاع سودانی کۆبوونەوە

(0) / / ئاسیا / محەممەد شیاع سودانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی


Sep 19, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرچاوەیەکی سیاسی ڕایگەیاند کە کۆبوونەوەی سەرکردەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی شێعەکان بە ئامادەبوونی محەممەد شیاع سودانی کاندیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ماڵی هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح بەڕێوەچووە.

بە وتەی سەرچاوەکە، ئامانج لە کۆبوونەوەی سەرکردەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی، ئامادەکارییە بۆ ئەو کۆبوونەوە سێقۆڵییە کە بڕیارە بەم نزیکانە لە گەڵ سەرۆکی ڕەوتی سەدر بۆ تاوتوێکردنی قەیرانی سیاسی عێراق بەڕێوە بچێت.

دەنگۆی لادانی شیاع سودانی لە کاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاو بووەتەوە بەڵام هەندێک لایەنی وەک هاوپەیمانی دەوڵەتی یاساش ئەوە ڕەتدەکەنەوە.

بڕیارە لە پاش کۆبوونەوەکەی حەنانە، دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق بەڕێوە بچێت، ئەمەش لە کاتێکدایە کە هێشتا پارتی و یەکێتی لە سەر دەستنیشانکردنی کاندیدی هاوبەشی سەرۆک کۆمار نەگەیشتوونەتە ڕێکەوتن./.