شیاع سودانی سەردانی پەرلەمانی عێراقی کرد و بەرنامەکانی خۆیی خستەڕوو
(0) /
کاندیدی چوارچێوەی هاوئاهەنگی شێعەکان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە گەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی پەرلەمانی ئەم وڵاتە کۆبووە و بەرنامەکانی خۆیی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ خستەڕوو.
محەممەد شیاع سودانی ئەمڕۆ سێ شەممە 20 ی ئەیلولی 2022 بە ئامادەبوونی لە پەرلەمانی عێراق لە گەڵ زیاتر لە 60 پەرلەمانتار کۆبووە.
کۆبوونەوەکە لە بینای پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچووە و سودانی شرۆڤەی بەرنامەکانی خۆیی کردووە.
شەوی دووشەممەش سەرکردەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی بە ئامادەبوونی محەممەد شیاع سودانی کۆبوونەوە و تاوتوێی دۆخی سیاسی و ئەمنی عێراقیان کرد./.
تێبينيێك بنێرە: