کاندیدی سەرۆک وەزیران لە سەر هەرێم چی بە سۆران عومەر ڕاگەیاندووە؟
(0) /
کاندیدی چوارچێوەی هاوئاهەنگی شێعەکان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی لە سەر جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە دۆسیەی نەوتی هەرێمی کوردستان کردەوە.
ڕۆژی سێ شەممە 20 ی ئەیلولی 2022 محەممەد شیاع سودانی کە لە لایەن چوارچێوەی هاوئاهەنگی شێعەکانەوە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق کاندید کراوە، لە گەڵ ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی دەرەوەی چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە بینای پەرلەمانی عێراق کۆبووە.
سۆران عومەر پەرلەمانتاری کورد و بەشداربووی ئەو کۆبوونەوە، ڕایگەیاند کە محەممەد شیاع سودانی جەختی لە سەر جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە هەرێمی کوردستان کردووەتەوە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە سودانی باسی ئەوەیکردووە کە کێشەی نەوت بە بڕیاری دادگای فیدراڵی یەکلایی بووەتەوە و دەبێت جێبەجێ بکرێت، چارەسەرەکەشی بە دەرکردنی یاسای نەوت و غازی عێراقە کە دەبێت بە زووترین کات پەسەند بکرێت./.
تێبينيێك بنێرە: