لە هێرشێکی ئاسمانیدا 27 ئەندامی گرووپی تیرۆریستی ئەلشەباب کوژران
(0) /
سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاندووە کە لە ئاکامی هێرشێکی ئاسمانی لە وڵاتی سۆمالیا 27 ئەندامی گرووپی تیرۆریستی ئەلشەباب کوژران.
فەرماندەیی سەربازی ئەمریکا لە ئەفریقا ڕایگەیاندووە کە بە هاوئاهەنگی هێزە حکومییەکانی سۆمالیا هێرشی ئاسمانی کراوەتە سەر ناوچەی هیران.
لەو هێرشەدا 27 ئەندامی گرووپی تیرۆریستی ئەلشەباب کوژران.
سوپای سۆمالیا ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە لە هێرشەکانی ئەم دواییەی دژ بە گرووپی ئەلشەباب تا ئێستا 85 ئەندامی ئەم گرووپە تیرۆریستییە کوژراون.
ئەلشەباب گرووپێکی تیرۆریستیی سەر بە ڕێکخراوی قاعیدەیە و زۆربەی چالاکییە تیرۆریستییەکانی ئەفریقای ڕێکخستووە./.
تێبينيێك بنێرە: