کوژرانی 45 ئەندامی گرووپی تیرۆریستی ئەلشەباب لە سۆمالیا

(0) / / ئەفریقیا / ئەلشەباب سۆمالیا


Aug 07, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرچاوەکانی هەواڵ لە سۆمالیا ڕایانگەیاندووە کە 45 ئەندامی گرووپی تیرۆریستی ئەلشەباب بە تایبەت 10 سەرکردەی گرووپەکە لە ناوەڕاستی ئەو وڵاتە کوژراون.
میدیاکانی سۆمالیا ڕایانگەیاند کە لە پرۆسەیەکی هاوبەشی سوپای ئەم وڵاتە و هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان، 45 ئەندامی گرووپی تیرۆریستی ئەلشەباب بە تایبەت 10 سەرکردەی گرووپەکە لە ویلایەتی هرشبلی لە ناوەڕاستی سۆمالیا کوژراون.
گرووپی تیرۆریستی ئەلشەبات لە ڕووی ئایدۆلۆژیاوە سەر بە قاعیدەیە و لە ساڵی 2004 بوونی خۆیی ڕاگەیاندووە و لەو کاتەوە تا ئێستا حکومەتی سۆمالیا سەرقاڵی ڕوبەڕوبونەوەی ئەو گرووپەیە.
ئاژانسی فەرمی سۆمالیا هیچ ئاماژەیەکی بە هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانی ئەو وڵاتە نەداوە بەڵام سوپای سۆمالیا لە تەمموزی 2022 دەستپێکردنی پرۆسەی ئازادکردنی وڵاتەکەیی لە ژێر دەستی گرووپی ئەلشەباب بە هاوکاری ئاسمانیی فەرماندەیی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفریقا ڕاگەیاندبوو.