سومالیا: 25 ئەندامی گرووپی تیرۆریستی ئەلشەباب کوژران

(0) / / ئەفریقیا / ئەلشەباب


Mar 09, 2021

قەبارەی فۆنت:

فەرماندەی سوپای نیشتمانی سومالیا ڕایگەیاندووە کە لە ئاکامی هێرشێکی ئاسمانیدا بۆ سەر پێگەی گرووپی تیرۆریستی ئەلشەباب 25 ئەندامی ئەو گرووپە کوژران و 15 ی دیکەش بریندار بوون.

لیوا ئەدوا یوسف ڕاغی فەرماندەی سوپای نیشتمانی سومالیا وتی کە لە هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر پێگەی گرووپی تیرۆریستی ئەلشەباب لە نێوان شارەکانی ئەفجۆی و بەلعد لە پارێزگاکانی شبیلی خواروو و ناوەڕاست، 25 کەس کوژران.

پێشتر چەند بەرپرسێکی فەرماندەیی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفریقا ڕایانگەیاندبوو کە هەر هێرشێکی ئاسمانی لە دژی گرووپە تیرۆریستی و میلیشیاکان لە سومالیا پێویستی بە ڕەزامەندی کۆشکی سپی هەیە.

ئەلشەباب گرووپێکی تیرۆریستی سەر بە قاعیدەیە و تا ئێستا بە هەزاران کەس بوونەتە قوربانی هێرش و کردەوە تیرۆریستییەکانی ئەو گرووپە./.