ئەردۆغان وەک سەرۆکی ئاکەپە مایەوە

(0) / / ئەورووپا / ڕەجەب تەیب ئەردۆغان


Mar 24, 2021

قەبارەی فۆنت:

لە کۆنگرەی ساڵانەی پارتی داد و گەشەپێدانی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان وەک سەرۆکی ئەو پارتە مایەوە.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بە 1428 دەنگ جارێکی دیکە وەک سەرۆکی پارتی داد و گەشەپێدان هەڵبژێردرایەوە.

ڕۆژنامەی یەنی شەفەق ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند کە ئەندامانی پارتی داد و گەشەپێدان لە حەوتەمین کۆنگرەی ساڵانە جارێکی دیکە ئەردۆغانیان وەک سەرۆکی ئەم پارتە هەڵبژاردەوە.

ئەردۆغان وتی کە تورکیا دەبێتە خاوەنی دەستوورێکی نوێ و بۆ پەسەندکردنی دەخرێتە دەنگدانی گشتییەوە./.