عێراق: ژمارەی تیرۆریستانی داعش گەیشتووەتە کەمتر لە هەزار کەس

(0) / / ئاسیا / تەحسین خەفاجی


Sep 22, 2022

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی فەرماندەیی پرۆسە هاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاند کە ژمارەی تیرۆریستانی داعش لە خاکی ئەم وڵاتە گەیشتووەتە کەمتر لە هەزار کەس و زیاتریش لە 4 تا 5 ناوچەدان.

تەحسین خەفاجی بە ئاژانسی فەرمی عێراقی ڕاگەیاند کە ژمارەی تیرۆریستانی داعش دابەزینی بەرچاوی هەبووە و لە ئێستادا کەمتر لە هەزار تیرۆریست لە خاکی عێراقدان و زۆربەشیان عێراقین.

ناوبراو وتی کە فەرماندەیی پرۆسە هاوبەشەکان هەنگاوی گرنگی بۆ پاراستنی سنورەکان هەڵگرتووە و بۆ ڕوبەڕوبونەوەی هەر ڕووداوێکی نەخوازراویش لە سنورەکان ئامادەیە.

خەفاجی وتی کە هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە ڕووی هەواڵگرییەوە بە وردی چاودێری کەمپی هول دەکەن.

پێشتریش فەرماندەیی پرۆسە هاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاندبوو کە بۆ پاراستنی سنورەکانی ئەم وڵاتە لە گەڵ هێزەکانی هەسەدە و هاوپەیمانان لە سوریا هاوکاری دەکات./.