کورد چەند وەزارەتی کابینەکەی سودانی وەردەگرێت؟

(0) / / ئاسیا / محەممەد شیاع سودانی


Sep 26, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرکردەیەکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا پشکی لایەن و پێکهاتەکانی لە حکومەتی نوێی عێراق بە سەرۆکایەتی محەممەد شیاع سودانی ئاشکرا کرد.

محەممەد سەهیود ڕایگەیاند کە حکومەتی نوێی عێراق بە سەرۆکایەتی محەممەد شیاع سودانی 22 وەزارەت لە خۆ دەگرێت کە 12 وەزارەت بۆ شێعەکان، 6 وەزارەت بۆ سوننەکان و 4 وەزارەتیش بۆ کوردەکان دەبێت.

ناوبراو وتی کە ئەگەر سەدرییەکان بەشداری لە حکومەتی نوێدا بکەن لەو 12 وەزارەتەی شێعەکان 6 وەزارەت بەوان دەدرێت./.