حەلبوسی واز لە پۆستەکەی دێنێت

(0) / / ئاسیا / محەممەد حەلبوسی


Sep 27, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرچاوە میدیاییەکانی عێراق باس لەوە دەکەن کە سەرۆکی پەرلەمانی ئەم وڵاتە بەنیازە واز لە پۆستەکەی بێنێت.

بڕیارە بابەتی دەست لە کار کێشانەوەکەی محەممەد حەلبوسی لە دانیشتنی ڕۆژی چوارشەممەی پەرلەمانی عێراق تاوتوێ بکرێت.

میدیاکانی عێراق بەڵگەیەکیان بڵاو کردووەتەوە کە باس لەوە دەکات دانیشتنی پەرلەمانی ئەم وڵاتە ڕۆژی چوارشەممە 28 ی ئەیلول بەڕێوە دەچێت.

هەر بە پێی بەڵگەکە، تاوتوێکردنی دەست لە کار کێشانەوەکەی محەممەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان و هەڵبژاردنی جێگری یەکەمی ناوبراو، تەوەری سەرەکی دانیشتنەکە دەبێت./.