ئەمریکا نیازی ئازادکردنی پارە بلۆککراوەکانی ئێرانی هەیە

(0) / / ئەمەریکا / ئێران


Mar 25, 2021

قەبارەی فۆنت:

چەند سەرچاوەیەکی نافەرمی ڕایانگەیاندووە کە حکومەتی ئەمریکا لە ڕێگای ناوەندە نێودەوڵەتییەکانەوە پەیامی بە ئێران داوە کە دەیەوێت سزای بلۆککردنی داهاتەکانی ئەم وڵاتە لە دەرەوە هەڵبوەشێنێتەوە.

چەند سەرچاوەیەکی نزیک لە ئێران لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕایانگەیاندووە کە ئەمریکا هەوڵ دەدات بۆ ڕەزامەندی تاران لە سەر دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی تایبەت بە ڕێکەوتنی ناوەکی، بەشێک لە سزاکانی سەر ئەم وڵاتە هەڵبوەشێنێتەوە.

ئەو سەرچاوانە ڕایانگەیاندووە کە ئازادکردنی پارە بلۆککراوەکانی ئێران لە چەندین وڵاتی وەک عێراق، عۆمان و کۆریای باشور بەشێک لەو بڕیارەی ئەمریکا دەبێت.

پێگەی میدل ئیست نیوز ڕایگەیاندووە کە سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەواڵەکەی پێشتڕاست کردووەتەوە./.