زۆرینەی بەریتانییەکان داوای دەست لە کارکێشانەوەی لیز تراس دەکەن

(0) / / ئەورووپا / لیز تراس


Oct 01, 2022

قەبارەی فۆنت:

بە پێی ئەنجامی ڕاپرسییەک زیاتر لە نیوەی دانیشتووانی بەریتانیا داوای دەست لە کار کێشانەوەی لیز تراس دەکەن.

ڕاپرسییەکە لە لایەن دامەزراوەی YouGov ئەنجام دراوە کە لە سەدا 51 ی 5 هەزار بەشداربوو داوای دەست لە کار کێشانەوەی لیز تراس سەرۆک وەزیرانی بەریتانیان کردووە و تەنیا یەک لە سەر چواری ئەوان پێیان وابووە کە دەبێت لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە.

هەروەها کەمتر لە یەک لە سەر چواری بەشداربووانی ڕاپرسییەکە بۆچوونێکی تایبەتیان سەبارەت بە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا نەبووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە تراس و کواسی کوارتنگ وەزیری دارایی بەریتانیا لە سەر قەیرانی وزە و سەپاندنی باجی زۆر بە سەر دانیشتووانی ئەو وڵاتە ڕوبەڕوی ڕەخنەی زۆر بوونەتەوە./.