بەریتانیا: سەرجەم بژاردەکان لە دژی ئێران لە سەر مێزە

(0) / / ئەورووپا / لیز تراس


Oct 26, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا وتی کە ئەگەر ئێران بە جیدی بۆ دانوستانەکانی ڤیەننا نەگەڕێتەوە، سەرجەم بژاردەکان لە دژی تاران لە سەر مێز دەبێت.

لیز تراس وەزیری دەرەوەی بەریتانیا وتی کە پلانی ناوەکی ئێران گەیشتووەتە قۆناغێکی پێشکەوتوو و لە هەر قۆناغێکی دیکە زیاتر بووەتە جێی نیگەرانی.

ناوبراو وتی کە بە وەزیری دەرەوەی ئێرانم ڕاگەیاندووە کە تاران دەستبەجێ دەبێت بۆ دانوستانەکانی ڤیەننا بگەڕێتەوە.

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا وتی کە ڕێگری لەوە دەکرێت ئێران دەستی بگاتە چەکی ناوەکی.

وتیشی کە لە ئەگەری نەبوونی ویستی جیدیی ئێران لە دانوستانەکانی ڤیەننا، سەرجەم بژاردەکان لە دژی ئەم وڵاتە لە سەر مێز دەبێت./.