لیز تراس بووە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا

(0) / / ئەورووپا / لیز تراس


Sep 05, 2022

قەبارەی فۆنت:

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا وەک سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە هەڵبژێردرا.

لیز تراس وەزیری دەرەوەی کابینەکەی بۆریس جۆنسۆن ئەمڕۆ دووشەممە 5 ی ئەیلولی 2022 بە دەنگی  81 هەزار کەس لە ئەندامانی حزبەکەی وەک سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا هەڵبژێردرا.

بە پێی دەست لە کار کێشانەوەی جۆنسۆن و بۆ ڕێگری لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی سەرتاسەری، ئەندامانی پارتی دەسەڵاتداری پارێزگاران، بۆ دووەم جار لە ناوخۆی ئەو حزبەدا هەڵبژاردنیان کرد و سەرۆک وەزیرانی نوێ دیاری کرا.

ساڵی 2019 بۆریس جۆنسۆن بە هەمان شێوە و میکانیزم و بە دەنگی 92 هەزار کەس لە ئەندامانی حزبەکەی بووە سەرۆک وەزیران و وەک جێگرەوەی ترێزا مەی دیاری کرا./.