لە کۆبوونەوەی نێوان مەسعود بارزانی و مستەفا کازمی چی گوزەرا؟

(0) / / كوردستان / مەسعود بارزانی مستەفا کازمی


Oct 03, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان لە گەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان کۆبووە.

میدیای پارتی ڕایگەیاندووە کە لە کۆبوونەوەکەی نێوان مەسعود بارزانی و مستەفا کازمی سەبارەت بە بارودۆخی سیاسی عێراق و دوایین پێشهاتەکانی پرۆسەی سیاسی وتووێژ و بیر و ڕا ئاڵوگۆڕ کراوە و جەخت لە سەر پشت بەستنی لایەنەکان بە شێوازی وتووێژ و لێک تێگەیشتنی نێوانیان کراوەتەوە.

هەر لە کۆبوونەوەکەی بارزانی و کازمیدا پرسی هاوکارییە هاوبەشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لە پێناو ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆر و دەستەبەرکردنی سەقامگیری تاوتوێ کرا./.