پلاسخارت: لایەنە سیاسییەکانی عێراق شکستیان هێناوە
(0) /
نێردەی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق ڕایگەیاند کە تا ئێستا سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی ئەم وڵاتە لە جێبەجێکردنی ئەرکە سیاسییەکانی خۆیان شکستیان هێناوە و پەیام بەوان دراوە کە لە پێناو بەرژەوەندی وڵاتەکەیان واز لە ناکۆکییەکان بێنن.
جنین پلاسخارت لە میانەی ڕاپۆرتێکی بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی وتی کە پێویستە سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی عێراق بەشداری لە وتووێژێکی نیشتمانیدا بکەن.
نێردەی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی کە ناکۆکی نێوان لایەنە سیاسییەکان لە عێراق کاریگەری نەرێنیی لە سەر ژیانی دانیشتووانی ئەم وڵاتە داناوە، لە بەر ئەوەی کە لایەنە سیاسییەکان لەوەدا سەرکەوتوو نەبوون ناکۆکییەکان لە ڕای گشتی دوور بخەنەوە و موڵەتی ئەوە نەدەن کە کاریگەری لە سەر ژیانی ئەوان دابنێت.
پلاسخارت ڕەخنەی لە گەندەڵی لە عێراقدا گرت و وتی کە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختەش ناتوانێت کێشە سیاسییەکانی ئەم وڵاتە چارەسەر بکات./.
تێبينيێك بنێرە: