ئەردۆغان: دوور نییە لە گەڵ ئەسەد کۆببمەوە

(0) / / ئەورووپا / بەشار ئەسەد ڕەجەب تەیب ئەردۆغان


Oct 07, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری تورکیا بە دووری نەزانی لە گەڵ سەرۆک کۆماری سوریا کۆببێتەوە.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان وتی کە لە کاتێکی گونجاودا لە گەڵ بەشار ئەسەد کۆدەبمەوە و وەها کۆبوونەوەیەک دوور نییە.

ناوبراو وتی کە وەها کۆبوونەوەیەک لە ئێستادا لە ڕیزی بەرنامەکاندا نییە بەڵام ناتوانم بڵێم کە ئەو کۆبوونەوەش ناکرێت.

ئەردۆغان وتی کە هەر کات پێویست بکات و گونجاو بێت لە گەڵ ئەسەد کۆدەبمەوە./.