ڕووسیا فەرماندەیەکی نوێی بۆ شەڕی ئۆکرانیا دەستنیشان کرد

(0) / / ئەورووپا / ڤلادیمیر پوتین


Oct 08, 2022

قەبارەی فۆنت:

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاندووە کە ژنڕاڵ سرگێی سوروویکین وەک فەرماندەی هێزە هاوبەشەکانی ئەم وڵاتە لە ئۆکرانیا دەستنیشان کراوە.

لە ڕاگەێندراوێکی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا کە ڕۆژی شەممە 8 ی تشرینی یەکەم بڵاو بووەتەوە، هاتووە کە ژنڕاڵ سوروویکین وەک فەرماندەی باڵای سەربازیی ئەم وڵاتە لە ئۆکرانیا دەستنیشان کراوە.

ناوبراو وەک فەرماندەی سەرجەم ئەو هێزانەی ڕووسیایە کە لە ئۆکرانیا شەڕ دەکەن.

ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا ڕایگەیاندووە کە وڵاتانی ڕۆژئاوا هەوڵی لاوازکردنی پێگەی ئەم وڵاتە دەدەن بەڵام مۆسکۆ چەکی ناوەکیی هەیە و لە هەر ئامرازێک بۆ بەرگری لە خۆی کەڵک وەردەگرێت./.