تورکیا تیرۆریستانی سوریا دەباتە لیبیا

(0) / / ئاسیا / سوریا لیبیا


Oct 08, 2022

قەبارەی فۆنت:

پاش ئەوەی کە هەواڵی واژۆکردنی چەند ڕێکەوتنێکی هاوکاریی نێوان تورکیا و حکومەتی یەکڕیزی نیشتمانیی لیبیا لە میانەی سەردانی شاندێکی باڵای ئەنکەرە بۆ تەرابلۆس بڵاو کرایەوە، سەرچاوەکانی هەواڵ ڕۆژی شەممە ڕایانگەیاند کە ژمارەیەکی دیکە لە تیرۆریستان و بەکرێگیراوانی تورکیا لە ناوچەکانی باکوری سوریا بۆ لیبیا گوازراونەتەوە.

چاودێری مافی مرۆڤی سوریا ڕایگەیاندووە کە فڕۆکەیەکی سەربازیی تورکیا گرووپێک لە بەکرێگیراوەکانی ئەم وڵاتەی کە پێشتر لە لایەن میتەوە دامەزراون، بردووەتە لیبیا.

فڕۆکەکە لە ئەنکەرەوە گەشتی کردووە و لە شاری مسراتەی ڕۆژئاوای لیبیا نیشتووەتەوە.

ماڵپەڕی ئیتامیل ڕادار کە پسپۆڕی شوێنگریی فڕۆکە سەربازییەکانە، ڕایگەیاندووە کە سێ گەشتی لە ئەنکەرەوە بەرەو بنکە ئاسمانییەکانی مسراتە و وەتیەی ڕۆژئاوای لیبیا تۆمار کردووە./.