ناکۆکییەکانی یەکێتی ئەورووپا و ئێران لە سەر شەڕی ئۆکرانیا پەرەی سەندووە

(0) / / ئەورووپا / ئۆکرانیا ڕووسیا


Oct 12, 2022

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا سەر لە نوێ ئێرانی بەوە تۆمەتبار کردەوە کە هاوکاریی سەربازی ڕووسیا لە شەڕی ئۆکرانیا دەکات و لە سەر بەردەوامی ئەم هاوکارییەش هۆشداریی دایە تاران.

پیتر ئستانۆ بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند کە یەکێتی ئەورووپا بە نیگەرانییەوە لە هاوکارییە سەربازییەکانی ئێران و ڕووسیا لە شەڕی ئۆکرانیا دەڕوانێت.

ناوبراو وتی کە ئەگەر بابەتی پێدانی درۆنەکانی ئێران بە ڕووسیا لە دژی ئۆکرانیا پشتڕاست بکرێتەوە، کاردانەوەی توندمان لە دژی تاران دەبێت.

ئستانۆ وتی کە یەکێتی ئەورووپا داوا لە سەرجەم وڵاتان دەکات واز لە پاڵپشتیکردنی ڕووسیا لە شەڕی ئۆکرانیا بێنن، لە بەر ئەوەی کە ئەم شەڕە شەڕێکی نایاساییە و بە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە./.