سەرۆک کۆماری نوێی عێراق هەڵبژێردرا

(0) / / ئاسیا / لەتیف ڕەشید


Oct 13, 2022

قەبارەی فۆنت:

لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری عێراق کە لە پەرلەمانی ئەم وڵاتە بەڕێوەچوو، دکتۆر لەتیف ڕەشید وەک سەرۆک کۆماری نوێ هەڵبژێردرا.

 دکتۆر لەتیف ڕەشید لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکاندا 169 دەنگی بە دەست هێنا و دکتۆر بەرهەم ساڵح تەنیا 99 دەنگی لە بەرژەوەندی خۆیدا مسۆگەر کرد.

لە گەڕی دووەمدا 269 ئەندامی پەرلەمان بەشدارییان لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماردا کرد. دەنگەکانی لەتیف ڕەشید زیادی کرد و دەنگەکانی بەرهەم ساڵح وەک خۆی مایەوە.

بەمەش لەتیف ڕەشید بووە چوارەم سەرۆک کۆماری کوردی عێراق لە پاش ڕووخانی دەسەڵاتی سەدام./.