هەواڵی درۆ لە تورکیا زیندانی بە دواوە دەبێت

(0) / / ئەورووپا / پارتی داد و گەشەپێدان


Oct 14, 2022

قەبارەی فۆنت:

پەرلەمانی تورکیا بڕگەیەکی پرۆژە یاسایەکی پەسەند کردووە کە بە پێی ئەو یاسایە هەر هەواڵێکی درۆ و ساختە، سزای زیندانی بە دواوە دەبێت.

ئەڵبەت هێشتا بە تەواوی لە لایەن پەرلەمانەوە تەواوی بڕگەکانی ئەو پرۆژەیاسایە پەسەند نەکراوە بەڵام پێشبینی دەکرێت بە پێی ئەوەی کە لە لایەن پارتی داد و گەشەپێدانەوە پێشکەش کراوە، دوا جار پەسەند بکرێت.

لەو پرۆژەیاسایەدا هاتووە کە ئەوەی کە بە ئامانجی ترس و تێکدانی دۆخی گشتی، هەواڵی درۆ و بانگەشە و زانیاری هەڵە سەبارەت بە ئاسایشی تورکیا بڵاو بکاتەوە، ڕوبەڕوی سزای زیندانیکردن لە یەک تا سێ ساڵ دەبێتەوە.

ژمارەیەک لە چالاکوانانی میدیایی، وڵاتانی ئەورووپی و ئەندامانی پەرلەمان دژایەتی خۆیان بۆ پرۆژەیاساکە دەربڕیوە./.