ژنە تورکمانێک بووە وەزیری دارایی عێراق بە وەکالەت

(0) / / ئاسیا / مستەفا کازمی ئێحسان عەبدولجەبار حەسەن تۆران


Oct 15, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی بەرەی تورکمانیی عێراق ڕایگەیاند کە ژنە تورکمانێک پۆستی وەزیری دارایی ئەم وڵاتەی بە وەکالەت وەرگرتووە.

حەسەن تۆران ڕایگەیاندووە کە هیام نێعمەت وەک وەزیری دارایی عێراق بە وەکالەت دەستنیشان کراوە.

هیام نێعمەت لەدایکبووی ساڵی 1961 و هەڵگری بڕوانامەی ماستەرە لە ژمێریاری.

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق داواکەی ئێحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی ئەم وڵاتەی بۆ دەست لە کار کێشانەوە لە پۆستی وەزارەتی دارایی بە وەکالەت قبووڵ کرد و هیام نێعمەتی تا پێکهێنانی کابینەی نوێ بۆ ئەو پۆستە دەستنیشان کرد./.