ئەردۆغان پەیامێک بە سەرۆک کۆماری نوێی عێراق دەگەێنێت
(0) /
سەرۆک کۆماری تورکیا وێڕای پیرۆزبایی لە هاوتا عێراقییەکەی وتی کە ئامادەی هاوکاری و هاوئاهەنگین لە گەڵ عێراق بە پێی ڕێزی بەرامبەر و بەرژەوەندی هاوبەش.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری نوێی عێراق کرد.
ئەردۆغان لەو پەیامەدا بە لەتیف ڕەشید ی ڕاگەیاند کە دڵنیایە لەم قۆناغە دژوارەدا ڕۆڵتان لە یەکڕیزی و یەکگرتووی عێراق هەیە.
ناوبراو ئامادەیی خۆیی بۆ هاوکاری و هاوئاهەنگی لە گەڵ سەرۆک کۆماری نوێی عێراق ڕاگەیاند.
سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: ئێمە دەمانەوێت هاوکارییەکانمان لە قۆناغی داهاتوو لە گەڵ عێراق کە بە پێی دراوسێبوون و خاڵە هاوبەشە مێژووییەکانە، بە پێی ڕێزی بەرامبەر و بەرژەوەندی هاوبەش، پتەوتر بێت./.
تێبينيێك بنێرە: