پارتی: پەکەکە لە شەنگال نەکشاوەتەوە و ڕێکەوتنی هەولێر و بەغداش جێبەجێ نەکراوە
(0) /
بەرپرسێکی پارتی دیمۆکرات کوردستان ڕایگەیاندووە کە ئەندامانی پەکەکە لە شەنگال نەکشاونەتەوە و سەرقاڵی دووبارە جێگیرکردنەوەی خۆیانن لە شاخەکانی ئەو شارە و ئەمەش پێچەوانەی ڕێکەوتنی نێوان هەر دوو حکومەتی هەرێم و ناوەندیی عێراقە.
ماجد شەنگالی بە پێگەی العربی الجدید ی ڕاگەیاندووە کە شاخەکانی شەنگال لە لایەن هێزەکانی پەکەکەوە کراوەتە سەربازگە و ئەو هێزانە ویستی کشانەوەیان لەم شارە نییە.
بە وتەی ناوبراو ڕێکەوتنی شەنگال لە نێوان حکومەتی هەولێر و بەغدا هێشتا لە ڕووی ئیداری و سەربازییەوە جێبەجێ نەکراوە.
شەنگالی ڕایگەیاندووە کە یەکێک لە خاڵەکانی ئەو ڕێکەوتنە کشانەوەی هێزەکانی پەکەکەیە./.
تێبينيێك بنێرە: