یەکەم وڵاتی عەرەبی بانگهێشتی لەتیف ڕەشید دەکات

(0) / / ئاسیا / لەتیف ڕەشید


Oct 24, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری میسر بانگهێشتی هاوتا عێراقییەکەی کردووە بۆ بەشداربوون لە کۆنفرانسی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا لەو وڵاتە.

وەلید محەممەد ئیسماعیل باڵیۆزی میسر لە بەغدا ئەمڕۆ لە کۆشکی سەلام بانگهێشتنامەی فەرمی عەبدولفەتاح سیسی سەرۆک کۆماری وڵاتەکەیی ڕادەستی لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری نوێی عێراق کرد تا بەشداری لە کۆنفرانسی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا لەو وڵاتە بکات.

لەو بانگهێشتنامەیەدا هاتووە کە گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا دژوارترین کێشەی ئێستای جیهانە و پێویستی بە هەوڵ و هاوکاری هەمووان بۆ بەرەنگاربوونەوەی لێکەوتەکانی هەیە.

سیسی ستایشی هەوڵەکانی عێراقی لەم بوارەدا کردووە و ڕایگەیاندووە کە بەرژەوەندی وڵاتانی ناوچەکە و جیهان ئەوە دەخوازێت ڕۆڵ و کاریگەری خۆیان بۆ ڕوبەڕوبونەوەی قەیرانی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا پیشان بدەن./.