بەریتانیا سەرۆک وەزیرانی نوێی هەڵبژارد

(0) / / ئەورووپا / ریشی سوناک لیز ترەس


Oct 24, 2022

قەبارەی فۆنت:

ریشی سوناک وەک سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا هەڵبژێردرا.

سەرکەوتنی سوناک پاش ئەوە هات کە پێنی مۆردۆن لە کۆتا خولەکەکاندا وازی لە کێبڕکێی سەرکردایەتیکردنی پارتی پارێزگاران هێنا.

پاش حەوت هەفتە لە شکستهێنانی لە کێبڕکێی پێشووی سەرۆکی پارتی پارێزگاران، سوناک شوێنی لیز ترەسی گرتەوە.

سوناک تەمەنی 42 ساڵە و دەبێتە بچووکترین سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە ماوەی زیاتر لە سەدەیەک.

لیز ترەس کەمتر لە دوو مانگ سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بوو و لە ڕۆژانی ڕابردوو دەستی لە کار کێشایەوە./.