یەکێتی بۆ پارتی: ڕوومان لە سودانییە و حکومەت موڵکی ئێوە نییە

(0) / / كوردستان / یەکێتی پارتی


Oct 24, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان جەختیکردەوە کە حزبەکەی داوای دوو وەزارەتی کابینەی محەممەد شیاع سودانی دەکات و بۆ ئەوەش ڕووی لە سەرۆک وەزیرانی نوێیە نەک پارتی دیمۆکراتی کوردستان، لە بەر ئەوەی کە حکومەتی پارتی نییە تا داوای وەزارەت لەو حزبە بکرێت.

ستران عەبدوڵڵا ڕایگەیاند کە بەشێکی زۆری پرۆسەی سیاسی عێراق لە سەر دوو بنەمای دەنگ و سەنگە، واتە هەم لە سەر ژمارەی کورسییەکان و هەم لە سەر سەنگی سیاسی لایەنە سیاسییەکان.

ناوبراو وتی کە کورد چوار وەزارەتی لە کابینەی نوێی عێراق بەردەکەوێت و ئێمەش وەک یەکێتی چاومان لە دوو وەزارەتە.

ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ڕایگەیاندووە کە حزبەکەی وەک هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار لە بردنەوەی ئەو دوو وەزارەتەش سەرکەوتوو دەبێت./.