مستەفا کازمی پەیامی ماڵئاوایی بڵاو کردەوە

(0) / / ئاسیا / مستەفا کازمی


Oct 27, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئەمڕۆ پێنج شەممە 27 ی تشرینی یەکەمی 2022 مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق لە کۆتا ڕۆژی ئەرکەکەیدا پەیامی ماڵئاوایی بڵاو کردەوە.

لەو پەیامەدا هاتووە کە ئێمە دۆخێکی ئەمنی باش ڕادەستی حکومەتی نوێ دەکەین، سەرجەم گرووپە تیرۆریستییەکان لە ناو براون، سوپا و هێزە سەربازییەکانمان ڕێکخستووە و بەهێزمان کردوون.

کازمی ڕایگەیاند: هەموو هەوڵێکمان دا لە پێناو گەڕانەوەی متمانەی خەڵک بە حکومەت و هەروەها هێزەکانمان ڕاهێنا کە بە شێوەی مەدەنی مامەڵە لە گەڵ خەڵک و خۆپێشاندەران بکەن و بەرزکردنەوەی چەکمان بە ڕووی خۆپێشاندەراندا قەدەغە کرد.

ناوبراو وتی: حکومەتەکەمان ئەرکەکانی بە جێگەیاند بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و دواتر سەرجەم لایەنەکانمان بۆ پێکهێنانی حکومەت هاندا بەڵام هەندێک لایەن دەسکەوتەکانی ئەم حکومەتەیان کردە ئامانج و ئێمەیان تۆمەتبار کرد.

کازمی داوایکردووە کە پەرە بەو هەوڵانە بدرێت کە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی عێراق لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ و بونیادنانی پەیوەندییەکی ئاشتیانە دراوە./.