سودانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی وەرگرت
(0) /
سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق کە شەوی پێنج شەممە 27 ی تشرینی یەکەمی 2022 کابینەکەی لە پەرلەمانی ئەم وڵاتە متمانەی پێبەخشرا، ئەمڕۆ هەینی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی پێشوو وەرگرت.
محەممەد شیاع سودانی لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا وەک سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەستی بە کارەکانی کرد.
فۆئاد حوسێن لە پشکی پارتی دیمۆکراتی کوردستانیش بووەتە جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق.
سودانی پێشتر ڕایگەیاند کە بەرنامەی کابینەکەی 23 تەوەر لە خۆ دەگرێت بەڵام کەرتی تەندرووستی، کارەبا، خزمەتگوزاری، ڕێگاوبان و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بە جیدی کاری لە سەر دەکرێت./.
تێبينيێك بنێرە: