پارتی هەڵوێستی خۆیی لە سەر ئەگەری کشانەوەی یەکێتی لە حکومەت ڕاگەیاند

(0) / / كوردستان / پشتیوان سادق


Oct 31, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی شاندی پارتی دیمۆکراتی کوردستان بۆ لای لایەنە سیاسییەکان وتی کە گوێمان لە داوای کشانەوەی یەکێتی لە حکومەت نەبووە و کێشەکان بە وتووێژ چارەسەر دەکرێت.

پشتیوان سادق پاش سەردانیکردنی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان وتی کە سەردانەکە بۆ ڕوونکردنەوەی چەند بابەتێکی وەک کوژرانی عەقید هاوکار جاف بووە و هیچ لایەنێک تۆمەتبار نەکراوە بەڵکوو چەند تۆمەتبارێک لە لایەن دادگاوە داوا کراون.

ناوبراو بە ئاماژه بەوەی کە پارتی و یەکێتی و گۆڕان کابینەی حکومەتیان پێکهێناوە، وتی کە شوێنی چارەسەرکردنی کێشەکان ئەنجومەنی وەزیرانە.

پشتیوان سادق وتی کە سەبارەت بە داهاتی پارێزگاکانیش سەرۆک و ئەنجومەنی وەزیرانی هیچ جیاوازییەک لەو بوارەدا ناکەن و دەبێت داهاتەکان وەک یەک کۆبکرێتەوە و ئێمە گلەمان لەوە هەیە کە لە هەندێک شوێن وەک خۆی کۆناکرێتەوە.

وتیشی کە گوێم لێ نەبووە یەکێتی باسی کشانەوە لە حکومەت بکات و هیچ کێشەیەکی گەورەمان نییە کە چارەسەر نەکرێت./.