فۆئاد حوسێن: لە گەڵ ئەمریکا ناکۆکیمان هەیە
(0) /
وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند کە ئەم وڵاتە سەبارەت بە سیاسەتی لە بەرامبەر وڵاتانی دراوسێ لە گەڵ ئەمریکا ناکۆکیی هەیە.
فۆئاد حوسێن وتی کە عێراق هەوڵ دەدات ناکۆکییەکانی لە گەڵ ئێران و تورکیا لە ڕێگای دانوستانەوە چارەسەر بکات.
ناوبراو وتی کە بوونی عێراق وەک گۆڕەپانی یەکلاییکردنەوەی ململانێ ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان قبووڵکراو نییە و بەغدا هەوڵ دەدات درێژە بە باشترکردنی پەیوەندییەکانی لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ بدات و پەیامی ئاشتی و یەکگرتوویی لە بەرامبەر کێشەکان هەیە.
وەزیری دەرەوەی عێراق هەروەها ڕایگەیاند کە سەرۆک وەزیرانی نوێی ئەم وڵاتە هەنگاوی گەورەتر بۆ بەهێزکردنی دامەزراوە سیاسییەکان هەڵدەگرێت./.
تێبينيێك بنێرە: