ڕووسیا هەڕەشە لە بەریتانیا دەکات

(0) / / ئەورووپا / دیمێتری پسکۆف


Nov 01, 2022

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری ڕووسیا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی وەڵامی تێوەگلانی بەریتانیا لە تێکدانی هێڵی نۆرد ستریم دەداتەوە.

دیمێتری پسکۆف وتی کە ڕووسیا چاوەڕوانی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە زیانەکانی هێڵی گواستنەوەی غازی نۆرد ستریمی یەک و دوو دەکات.

ناوبراو وتی کە هێشتا مۆسکۆ بڕیاری لە سەر نۆژەنکردنەوەی ئەم هێڵی بۆرییە نەداوە.

پسکۆف ڕووسیای بە تێکدان و کردنە ئامانجی ئەم هێڵی بۆرییە تۆمەتبار کرد و وتی کە مۆسکۆ سەرقاڵی چۆنیەتی وەڵامدانەوەیە.

تێکدانی هێڵی بۆریی نۆرد ستریم تۆڕی وزەی ئەورووپا بەرەو لەناوچوون دەبات./.