سودانی سەرجەم بڕیارەکانی مستەفا کازمیی هەڵوەشاندەوە

(0) / / ئاسیا / محەممەد شیاع سودانی


Nov 01, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق سەرجەم بڕیارەکانی حکومەتی کاربەڕێکەری بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی هەڵوەشاندەوە.

محەممەد شیاع سودانی وەزیری تەندرووستی کابینەکەیی وەک وەزیری ژینگە بە وەکالەت و وەزیری دەرەوەی وەک وەزیری نیشتەجێبوون بە وەکالەت دەستنیشان کرد.

ناوبراو فەرمانی بە سەرجەم وەزیرەکانی کابینەکەی کردووە کە لە ماوەی یەک هەفتەدا پلانی وەزارەتەکەیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، بێکاری و هەژاری بخەنەڕوو.

سودانی ڕایگەیاندووە کە هەڵسەنگاندنی کاروباری وەزیرەکان بە پێی کارنامەی ئەوانە لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.

سەرۆک وەزیرانی عێراق هەروەها سەرجەم بڕیارەکانی حکومەتی کاربەڕێکەری پێشووی بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی لە بەرواری 8 ی تشرینی 2021 تا پێکهێنانی کابینەی ئێستا هەڵوەشاندەوە./.