ئایا قەیرانی غاز لە کوردستان بەڕێوەیە؟

(0) / / كوردستان / ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی


Nov 06, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی لێژنەی نەوت و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی هۆشداریی داوە کە ئەگەر بڕە غازی ئەم پارێزگایە زیاد نەکرێت، ئەمساڵ قەیرانی غاز سەرهەڵدەدات و نرخەکەشی زۆر بەرز دەبێتەوە.

کەریم عەلی ڕۆژی شەممە 5 ی تشرینی دووەمی 2022 ڕایگەیاند کە لە ئێستادا ڕۆژانە 230 تەن غاز بۆ سلێمانی دابین دەکرێت لە کاتێکدا بە دابەزینی پلەکانی گەرما پێویست بە 500 تەن هەیە و لە ئەنجومەنی پارێزگاش داواکاری بۆ زیادکردنی ئەو بڕە هەبووە.

ناوبراو وتی: بۆ وەرزی زستانی ئەمساڵ نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز بووەتەوە، کارەباش هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو لە زستاندا کەم دەبێت، هەر بۆیە دەکرێت لە وەرزی زستاندا قەیرانی کەمبوونی غاز سەرهەڵبدات و ئەگەر چارەسەری بۆ نەدۆزێتەوە بە دڵنیاییەوە نرخەکەی زۆر بەرز دەبێتەوە./.