لوکاشینکۆ: ئەورووپا سەرکردەی نییە

(0) / / ئەورووپا / ئەلێکساندەر لوکاشینکۆ


Nov 07, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری بیلاڕووس ڕایگەیاند کە سەرکردەی ڕاستەقینە لە ئەروووپا بوونی نییە.

ئەلێکساندەر لوکاشینکۆ وتی کە لە ئێستادا نە لە ئەڵمانیا و نە لە ئەورووپا بە گشتی سەرکردەیەکی ڕاستەقینە نییە و تەنانەت ئەگەر سەرکردەیەک لەو وڵاتانەدا بێت ناتوانن ئاگری شەڕی ماڵەکانیان بکوژێننەوە.

ناوبراو وتی کە ئەورووپییەکان ئەم شەڕەیان ناوێت و دەزانن ئەم شەڕە ئەمڕۆ لە ئۆکرانیایە و سبەی ڕەنگە تەواوی ئەورووپا بگرێتەوە.

سەرۆک کۆماری بیلاڕووس وتی: هەموو شتێک بەندە بە بڕیاری ئەمریکا و بەریتانیا، ئەگەر سبەی بەو تێگەیشتنە بگەن کە دەبێت لە سەر مێزی دانوستان بین و چارەسەرێک بدۆزینەوە، لە ماوەی یەک هەفتەدا چارەسەری ئەم شەڕە مسۆگەر دەبێت./.