پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی ساڵی داهاتووی عێراق ئاشکرا بوو

(0) / / كوردستان / هەرێمی کوردستان


Nov 08, 2022

قەبارەی فۆنت:

مامۆستایەکی ئابوری لە زانکۆی بەسرە پشکی هەرێمی کوردستانی لە بودجەی ساڵی 2023 ی عێراق ئاشکرا کردووە.

نەبیل موسەوی کە شارەزای کاروباری ئابورییە، ڕایگەیاند کە بە گوێرەی زانیارییەکان، پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی ساڵی 2023 بە هەمان شێوەی ساڵی 2021 دەبێت، واتە مانگانە 200 ملیار دینار وەردەگرێت و نەوتەکەی خۆیشی بۆ دەمێنێتەوە.

ناوبراو ڕایگەیاند کە ناردنی ئەو پارەیە لەم مانگەوە دەست پێدەکات و هەرچەند ئەمە پشتڕاست نەکراوەتەوە، بەڵام ئەمە بەشێکە لەو ڕێکەوتنەی کە حکومەتی نوێی لە سەر پێکهێنراوە./.